ته‌مووز 28, 2025 22:00 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی گیانلەدەستدانی دوو ژینگەپارێز

بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران سەرەخۆشی کرد بە بۆنەی گیان لە دەستدانی "چیاکۆ یوسفی نەژاد" و "خەبات ئەمینی"، دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پارێزگای کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە چیای ئاوییەری شاری سنە.

شینا ئەنساری لە پەیامەکەیدا وتی  بەو پەڕی خەمبارییەوە هەواڵی گیان لە دەسدانی "چیاکۆ یوسفی نەژاد" و "خەبات ئەمینی"، دوو چالاکی فیداکاری ژینگەپارێزی کوردستان کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە لە چیای ئاوییەری  شاری سنە، گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ پاراستنی ژینگە، بووەتە هۆی خەمێکی قووڵ بۆ بنەماڵەی گەورەی  ژینگەپارێزی وڵات. ئەم  ڕووداوە دڵتەزێنە جارێکی تر دەریخست کە بەرگریکارانی سروشت بە  ئەوین و فیداکاری  لە هێڵی  پێشەوەی پاراستنی سەروەت و سامانی نیشتمانی و سامانە سروشتییەکانی وڵاتدا وەستاون، و گیانی شیرینی خۆیان لەو ڕێبازە پیرۆزەدا بەخت دەکەن. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ئەو دوو کۆچکردووه و هاوکارە بەڕێزەکانم و چالاکانی ژینگەپارێزی دەکەم.

سەرپەیڤ