وشداریی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەوروپا لەبەر خراپ بەکارهێنانی میکانیزمی سنەپ بەک
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێستاکە هیچ پشکێنەرێک لە ئێراندا نییە و بێگومان دەبێ ئاژانس بە دڵنیاییەوە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران بە پێی پەسەنکراوی مەجلسی ئێران ڕێکبخات .
ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا وتی: ئێران هێشتا ئەندامی پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکەمەنی و سیستەمی کۆنترۆڵ وچاودێرییە. ئێران وەک وڵاتێکی پابەندی یاسا تا ئەو کاتەی کە ئەندام بێت پابەندە بە ئەرکەکانییەوە. ناوبراو سەبارەت بە هەڕەشەی هەرسێ وڵاتی ئەوروپی بۆ چالاککردنی میکانیزمی سنەپ بەک ، هەروەها وتی کە سێ وڵاتی ئەوروپی مافی یاسایی خراب بەکار هێنانی ئەو میکانیزمەیان نییە. بۆیان ڕوون بووەتەوە کە بەکارهێنانی ئامرازێکی لەو شێوەیە بە دڵنیاییەوە لێکەوتەی بۆ ئەو سێ وڵاتە دەبێت. هەروەها حکومەتی ئێران بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە زۆر بە توندی وەڵامی کردەوەیەکی لەو شێوەیەی ئەوروپا دەداتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئاماژە بە ڕۆژی پەیامنێران وتی: چ لە وڵاتەکەمان و چ لە ناوچەکە، تازیەباری ئەوپەیامنێرانەین کە گیانیان لە ڕێگای ڕاستی و دۆزینەوەی لادانەکان و ریسواکردنی گروپەکان لەدەستداوە. لەم دواییانەدا ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ٢٣٠ پەیامنێر لە غەززە شەهید بوونە. لە پرێس کونفڕانسی ئەمڕۆدا، هەروەها میوانداری بنەماڵەی شەهید ڕەجەب پوور سەرنووسەری هەواڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران دەکەین کە لە ئاکامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران شەهید بوو. بەقایی لە کاردانەوە بە بەردەوامیی کوشت و بڕەکان لە غەززە وتی: غەززە لە حاڵێکدا کە بە چەکی پێشکەشکراوی ئەمریکی، بۆردومان و کۆمەڵکوژ دەکرێ، بەرەوڕووی مەترسیی برسێیەتیشە . ژمارەی شەهیدان بەهۆی برسێتی سەپێنراوەوە لە زیادبووندایە و ئەم تاوانە بێ وێنەیە و وەک توندترین جینۆساید لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار دەکرێت. ئەنجوومەنی ئاسایش بە هۆی کارشکێنییەکانی ئەمریکا تەنانەت بڕیارنامەیەکیش ناتوانێ دەربکات و ئێمە شاهیدی ئەوە ین کە سەرەڕای ئەوەی بەپێی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان هەموو وڵاتان پابەندن بە یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەززە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی گونجاو نەگیراوەتەبەر”.