وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری دووبارەی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر پەیامنێران لە غەزەی بە توندی شەرمەزار کرد
ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا وتی هەر دوێنێ شەو چەن پەیامنێری دیکە لە ناوچەی غەزە لە ڕێگای حەق و ڕاستیدا لە فەلەستین شەهید کران .
ئێمە ئەو جەنایەتەی ڕژێمی زایونیستی لە شەهید کردنی پەیامنێران ئیدانە و شەرمەزار دەکەین . ئیسماعیلی بەقایی سەبارەت بە ڕووداوەکانی لوبنان و چەک داماڵینی خوڕاگری وتی هەڵوێستی ئێمە لە حاند لاگری کردن لە سەروەری خاک یەکپارچە بوون و سەربەخۆیی لوبنان هەڵوێستێکی دیار و نەگۆڕە ئێمە بە ردەوام جەختمان کردووە لەسەر پاراستنی سەربەخویی لوبنان و مافی ئەو وڵاتە بۆ شەڕ بە دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی و بەردەوام لە پاڵ گەلی لوبناندا بووینە . بەقایی سەبارەت بە پڕوسەی وتووێژی ئێران لە گەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی وتی : لە دانیشتنی ئەستەموڵ دوو لا ڕێککەوتن پڕوسەکە درێژەی هەبێت بەڵام کات و شوێنەکەی هێشتا دیار نییە و ئێمە لە پەیوەندیی داین .