ئاب 11, 2025 19:48 Asia/Tehran
  • سێ ملیۆن زیارەتکار لە ئێرانەوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی ئەربەعین دەچنە عێراق

ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) چوونەتە ناو خاکی عێراقەوە، هەروەها ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق باسی گەڕانەوەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار زیارەتکاری ئێرانی کرد

 ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق   بە دەسپێکی پێشوەختەی  گەڕانەوەی  وردە وردەی  زیارەتکاران  شایەتی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو مووسافیرانە  بوون کە لە یەکەمی سەفەرەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن حاجی لە ئێرانەوە  چوونەتە ناو عێراق و ملیۆنێک و سێ سەد هەزار لەو زیارەتکارانەش عێراقیان بەجێهێشتووە. لە دەروازەی شەلەمچەش زیاتر لە هەشت سەد هەزار کەس چوونەتە  ناو  و تا ئێستا زیاتر لە چوار سەد هەزار زیارەتکار چوونەتە دەرەوە. هەموو پرۆسەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بەڕێوەدەچن. پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیادبوونی هاتووچۆی  زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی لە سنووری تەمەرچینی بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ