دیداری لاریجانی و سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440872-دیداری_لاریجانی_و_سکرتێری_گشتیی_حیزبوڵڵای_لوبنان
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە بەیرووت لە گەڵ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 14, 2025 19:03 Asia/Tehran

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە بەیرووت لە گەڵ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی  باڵای ئاسایشی نیشتمانی  ئێران لە دیداری  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە خوڕاگری و نەتەوەی لوبنان . شێخ نەعیم قاسم یش لەو دیدارەدا ڕێزی گرت لە پشتیوانییەکانی  ئێران  لە لوبنان و خوڕاگری . سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوڵی  تارانی بۆ  پاراستنی  یەکگرتوویی  دەسەڵاتداریەتی  و سەربەخۆیی  وڵاتەکەی بە گرینگ زانی و پەیوەندی نێوان   نەتەوەکانی لوبنان  و ئێرانی بە قووڵ   مێژوویی  و برایانە  وەسف کرد. لاریجانی بەرلەو دیدارە لە دانیشتنە هەواڵێکدا جەختی کرد  دوژمنی لوبنان ڕژێمی  زایونیستیە  کە پەلاماری کردووەتە سەر  ئەو وڵاتە  و دوستی  ئەو وڵاتە  کەسێکە  کە  بەرەنگاری   ڕژێمی  زایونیستی ببێتەوە  لاریجانی وتی حیزبوڵڵا ڕەوتێکی   ڕەسەنە  و بە   دەرکردنی  بەیاننامە  لەناو ناچێت . سکرتێری   ئەنجومەنی  باڵای  ئاسایشی  نیشتمانی  ئێران  لەو سەفەرەدا    لە گەڵ بلیمەتان و کەسایەتیە لوبنانی و فەلەستینیەکانیش لە بەیرووت  دیدار و وتووێژی کرد .