وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبارەت بە بوونی ئەکتەرانی واوەناوچەیی لە قەفقاز هەستیارین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی قەفقاز وتی:ئێمە زۆر بە ڕوونی وتوومانە کە ئێمە هەستیارین لە حاند بوونی ئەکتەرانی واوەناوچەیی. زۆر بە ڕوونی وتوومانە کە ئێمە هەستیارین سەبارەت بە بوونی ئەکتەرانی واوه ناوچەیی و ئەمەمان زۆر بە ڕوونی گەیاندووەتە هاوڕێکانمان لە ئەرمینیا و گوێمان لە ڕوونکردنەوەکانیان بووە.
ئیسماعیلی بەقایی لە سەرەتای پرێس کونفڕانسەکەیدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی قەفقازی باشوور، وتی: ئێمە زۆر بە ڕوونی وتوومانە کە سەبارەت بە بوونی ئەکتەرانی واوە ناوچەیی هەستیارین و زۆر ڕاشکاوانەش بە دوستانمان لە ئەرمینیا وتوومانە و قسەکانی ئەوانیشمان بیستووە بە ئێمەیان وتووە کە کۆمپانیایەک بە پێی یاسای ئەرمەنیا تۆمار دەکرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی شکۆدار و پڕشۆری حسێنی (ع) بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوەچوو و لە دڵەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ڕۆڵیان لە بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمەدا هەبوو، هەروەها سوپاسی میوانداریی گەل و حکومەتی عێراق دەکەین . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سه باره ت به پێشهاته کانی ناوچه که وتی: گرنگترین پێشهات هێشتاش جینۆساید له فەله ستینی داگیرکراوه که به بێ پچڕان بەرداوامه . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی بڕیاری ڕژێمی داگیرکەر بووین بۆ گەمارۆدانی و چۆڵکردنی تەواوەتی غەززە، ڕۆژانە لانیکەم ٨٠ کەسی بێتاوان دەکوژرێن. ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە ئاشتی ئیبراهیمی ئەمریکا و دانپێدانانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زاینیستی بۆ پێکهێنانی "ئیسرائیلی گەورە" وتی: پێموایە سروشتی پاوانخوازانەی ڕژێمی زایونی لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەرکەوتووە. ئەو پلانەی کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی پێشنیاری کردووە و ئێمەش دەزانین کە "ئیسرائیلی گەورە" بە بڕوای ئەوان بەشێکی بەرچاو لە خاکە ئیسلامییەکان لەخۆدەگرێت، ئەوە نیشان دەدات کە ڕژێمی زایونی لە فراوانخوازییەکەیدا هیچ سنوورێک ناناسێت. لە سەردەمێکدا کە جینۆساید لە لایەن ڕژیمەوە درێژەی هەیە، ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە بە تەماح کردن لە خاکی وڵاتانی ناوچەکە خۆی هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە لەلایەن ڕژیمی زایونییەوە و پێویستە وڵاتانی ناوچەکە لە هەموو کاتێک زیاتر وریا بن.