پزشکیان : سندوقی دراڤی بیانی چەن لایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکان پێک بێت
سەرۆک کوماری ئێران لە دانیشتنی شانگهایدا وتی ئێران پێشنیار دەکات دەسپێشخەریی "حیساباتە تایبەتییەکانی" وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای وەک میکانیزمێکی کردەیی بۆ بەهێز کردنی هاوکارییە داراییەکانی نێوان ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە گەشە پێ بدرێ.
مەسعوودی پزشکیان ئەمڕو لە دانیشتنی شانگهایدا وتی کە جیهانی ئێمە پێویستی بە تێگەیشتن و پلانێکی نوێ هەیە بۆ حوکمڕانی جیهانی، پلانێکی لەو شێوەیە نابێت لەسەر بنەمای لۆژیکی دەسەڵات بێت بەڵکو پێویستە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری بێت. سەرۆک کوماری ئێران وتی هیوادارین ڕێکخراوی شانگهای دوای گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دامەزراندنی میکانیزمگەلێکی جۆراوجۆر، گرینگی زیاتر بدا بە کوالیتی دەورگێڕان له پرسه گرنگه جیهانییه کان به تایبەت ئه وانه ی که دەبێتە هۆی خەوشدار کردنی ئاشکرای داد گەری و گەشە لەئاستی جیهانیدا، و دەور و رۆڵی خۆی بەئاشکراییەکی زیاتر، پێشان بدات. وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای هەروەها هێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئامریکا دژی ئێران لە مانگی ژوئەنی 2025یان لێبڕاووانە ئیدانە کرد. سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای لە چین لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە کۆبووەوە.
سەرۆک کوماری ئێران لە دیداری لە گەڵ هاوتای تاجیکستانی خۆی وتی هاوکارییەکانی تاران و دوشەنبە لە هەموو بوارەکاندا بەرەو فراوانبوونە . هاوکارییەکانی نێوان تاران و دوشەنبە لەم ساڵانەی دواییدا هەمیشە ئیجابی و بەرفراوان بووە. ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کوماری تاجیکستانیش وتی پەیوەندی ئابووری، سەرمایەنانەوە و جەماوەری دەبێ زیاتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ. ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنی شانگهای دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی هاوکارییە ئابورویەکان لە گەڵ چین و ڕووسیا و پێ و شوێن گرتنی ڕێککەوتنی 25 ساڵە لە گەڵ چیندا و، هەروەها پاڵنەر بێ بۆ چەسپاندنی پێگەی ئێران وەک هاب ترانزێتی ناوچەیی.