بیروڕاگۆڕینەوەی تەلەفونی عەراقچی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش وڕەخنە گرتن لەکردەوەی ئەوروپا
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یونان ، سلوونی و سیرالیون لە کردەوەی ئەوروپا بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵپەسێردراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە ی گرت.
سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە پێوەندی تەلەفونی جیاجیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یونان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی سلوونی ووەزیری دەرەوەی سیرالئون کە ئێستا وڵاتەکانیان لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەندامن ، بە ڕەخنە گرتن لە کاروکردەی نایاسایی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆگەڕاندنەوەی بڕیارنامەهەڵوەشێندراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئەم کردەوەیەی بە نابەرپرسانە وەسف کرد وبە ئاماژەدان بە پێبەندبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێبازی دیپلۆماسی، جەختی کرد کە ئێران لەم هەڵوێستەی خۆی جیدی ولە بەرگری کردن لە مافی ڕەوای خۆی پاوەجییە. وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یونان ، سلوونی وسیرالئون، لەم وتووێژانەدا بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی وداکۆکیکردن لە ڕێگە چارە دیپلۆماتەکان وەکوو یەکەمین ودوایین ڕێکاری چارەسەر کردنی پرس ومەسەلەی نێودەوڵەتی لەسەر پێویستی بەردەوامکرانی وتووێژ ودیپلۆماسی جەختیان کرد.