ئه‌یلوول 14, 2025 18:30 Asia/Tehran
  • هاواری حەقخوازیی میدیای سەربەخۆ بە مووشەک کپ ناکرێتەوە

بەرپرسی بەشی دەرەوەسنووریی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وەبەر ڕەخنەدانی شەڕی نایەکسانی میدیایی وتی: میدیاکانی یەکێتیی ئاسیا و ئوقیانووسییە ئەرکێکی گەورەیان لە ئەستۆیە بۆ ڕاگەیاندنی بەرحەق بوونی گەلان.

ئەحمەد نەورووزی لە شەست و دووەمین کۆڕی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئاسیا و ئۆقیانووسییە ناسراو بە (ABU) بە ئاماژە بە پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بینای ناوەندیی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران وتی: ئەم بینایە لە ئاگری ڕق و تۆڵەدا سووتێندرا، تۆڵەسەندنەوە لە میدیایەکی سەربەخۆ کە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە گەلی مەزڵوومی فەلەستین و گەلانی موسڵمانی دیکەی ناوچەکە لەوپەڕی ئازایەتی و بوێریدا لەقاو دەدات. نەورووزی ڕاشیگەیاند کە هاواری حەقخوازیی میدیا سەربەخۆکان دژ بە سیاسەتی زۆر و دەسدرێژی و ئیستیعمار، بە مووشەک کپ ناکرێتەوە.

سەرپەیڤ