ئه‌یلوول 15, 2025 20:10 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی ئێران وەک جێگری سەرۆکی کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی ئەتۆمی لە ڤیەن

ئێران بە داکۆکی گروپی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باشووری ئاسیا لە دانیشتنی ساڵانەی کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن ، وەکوو یەکێ لە هەشت جێگری سەرۆکی ئەم کۆنفرانسە هەڵبژێردرا.

سەرۆکی کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسیی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ ناوی ئێرانی لە تەنیشت وڵاتانی ئارژانتین ، فەڕانسە، ساحلی عاج، موغولستان ، پۆلۆنیا، نیوزیلەند، وئەمریکا وەکوو جێگری سەرۆکی  کۆنفرانسی گشتی ئاژانس ناساند. 

نوێنەری ئەمریکا بە هەڵبژێردرانی ئێران وەکوو جێگری سەرۆکی کۆنفرانسی گشتیی ناڕەزایەتی دەربڕی .

ڕەزا نەجەفی ، باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، لە وەڵامدانەوە بەم قسانە، وێڕای ڕێزگرتن لە متمانەی زۆرێنەی وڵاتانی ئەندام و گروپی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وباشووری ئاسیا بە ئێران وتی: ئەم بڕیارە بە پێی شێوازێکی ناسراو پاوەجێ، گیراوەوهەمووان دەبێ ڕێزبگرن لە هەڵبژێردرانی گروپە ناوچەییەکان. 

سەرپەیڤ