ئێران کردەوەی نایاسایی سێ وڵاتی ئوروپایی بۆ گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی ماوە بەسەر چووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیدانە کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی سێ وڵاتی فەڕانسا ئاڵمان و ئینگلیسی بۆ گەڕانەوەی بایکوتە جیهانییەکان بە دژی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: ئەو کردەوە لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش هەموو بڕیارنامە دژە ئێرانییەکانی پێشوو هەڵوەشاونەتەوە و بڕیار درا پرسی ناڤۆکی ئێران لە سێپتامبری 2025 لە فەرمانی کاری ئەنجومەن دەر بچێت. کردەوەی ئەوورپا سەرەڕای دژایەتی بڕێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام دراوە و زەبر لە پلە و پایە و بایخی ئەنجومەنەکە دەدات.
سێ وڵاتی ئوروپایی نە تەنیا پەلامارە نایاساییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی دژی دامەزراوە ناڤوکییەکانی ئێرانی ئیدانە نەکرد بەڵکوو بە لەبەرچاو نەگرتنی ڕێککەتنی ئەم دواییەی ئێران و ئاژانس تووشی هەڵەیەکی گەورە بوون.
ئێران جەختی کرد کە بەرنامەی ناڤۆکییەکەی ئاشتیخوازانەیە و مافی وڵامی گونجاو بۆ هەر کردەوەیەکی نایاسایی بۆ خۆی بە فەرمی دەناسێ.
ئێران داوای لە کومەڵگای نێونەتەوەیی کردووە ئەو کارەی ئوروپا بە نایاسایی بزانێ و دووری بکا لە هەرجورە شەرعییەت دان بەو کارە.