سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئهیلوول 23, 2025 21:12 Asia/Tehran
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداری کردن لە هەشتاهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
مەسعوود پزشکیان بەر لە ڕۆیشتنی وتی: کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەلێکی بەنرخ دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی سەرۆکانی هەموو وڵاتان بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان بخەنە ڕوو. هەروەها ئێمەش لەم دەرفەتدا بە ڕوونی هەڵوێست و ڕوانگەی گەلی ئێران بە پشتبەستن بە بیروباوەڕ و پرەنسیپەکانی خۆمان دەردەبڕین. پزیشکان بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لە دۆخی مرۆیی غەززە، ئاماژەی بەوە کرد کە: بەڕاستی دڵتەزێنە کە منداڵان لەم مەڵبەندەدا بەهۆی برسێتی و نەبوونی دەرمانەوە گیان لەدەست دەدەن، لە کاتێکدا بۆردومانەکان بەردەوامن و زلهێزەکان کە ئیدیعای شارستانییەت و دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن بە ئاشکرا پشتی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دەگرن.