دیدارەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نیویۆرک
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەران و کاربەدەستانی 30 وڵاتی جیهان دیدار و وتوێژی کرد.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداری لە 80هەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیویۆرکی کردووە، لەگەڵ ئیمانوێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دیداری کرد و وتی کە ئێران ئامادەیە لە چوارچێوەیەکی ئاوەزمەندانەدا لەگەڵ لایەنە ئەورووپاییەکان سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی وتووێژ بکات. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە دیداری ئانتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەرگیز خوازیاری هیچ شەڕ و پێکدادانێک نییە، وتی: "خوازیاری پێوەندی بنیاتنەر و نزیکین و ئامادەی وتووێژ و گەیشتنە تەبایین لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، هەڵگرتنی تەگەرە و لەمپەرەکان لەپێناو پێشگری بە تەشەنەی ناکۆکی." سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپایش ڕایگەیاند کە دەبێ لە ڕێگای وتووێژ و تەبایەوە هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە دیداری ئێلێکساندێر ئەشتووب"ی سەرۆک کۆماری فینلاند، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەرگیز بەنیازی سازکردنی چەکی ئاتۆمی نییە و هەر بۆیە کێشەیەکی نییە لە بواری شەفاف و ڕوونکردنەوەی ئەم گۆڕەپانەش وتی: "بە سەرنجدان بە ئەزموونی بنپێکرانی بەڵێن و پابندییەکان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایەوە، هەروەها پەلاماری سەربازی بۆ سەر ئێران لە گەرمەی دانوستانەکاندا، بێ متمانەییەک بەرامبەر بە ڕۆژاو لە ئارادایە، بەڵام بڕوامان وایە کە دیپلۆماسی تەنیا ڕێگای نەهێشتنی ئەم بێ متمانەییەیە." سەرۆک کۆماری فینلاندیش لەم دیدارەدا وتی: "ئێمە پێویستمان بە چەند لایەنە خوازییەکی ڕاسینەیە و نابێ ڕێگا بدەین لە بارودۆخی تێپەڕبوونی جیهان لە یەک لایەنە خوازی، کەشێکی چەندجەمسەری جێگای چەند لایەنە خوازی بگرێتەوە."پزیشکیان لە دیداری سەرۆک کۆماری سویسیش وتی کە ئێران پێشوازی دەکات لە وتووێژی دیپلۆماسیانە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی ئەتۆمی، بەڵام بێتوو سنەپ بەک چالاک بکرێتەوە ئیتر وتووێژ هیچ مانایەکی نابێ. پزیشکیان هەروەها بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی وزایۆنی لە غەززە داوای لە هاوشانی سویسی خۆی کرد تا هەوڵێکی کاریگەر و هەست پێکراو بدات بۆ پێشگری بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی داگیرکەران لە غەززە. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە دیداری چالاکانی دژی شەڕیش لە نیویۆرک وتی کە ئێران خوازیاری ئاشتی و ئارامییە ، بەڵام هەرگیزیش ناچێتە ژێر باری زەخت و زۆرەوە.