ڕێکنەکەوتن لەسەر میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان لەبەر داخوازییە قەبووڵنەکراوەکانی ئەمریکا
ئهیلوول 27, 2025 18:46 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئێران وتی : سەبارەت بە میکانیزمی سنەپ بەک نەگەیشتینە ڕێککەوتن لەبەر ئەوەی کە داواکاریی ئەمریکاییەکان قەبووڵکراو نییە .
مەسعوودی پزشکیان بەرلە بەجێ هێشتنی نیویورک بە وتنی ئەوەی کە واشنگتون خوازیاری چاوپۆشی کردنی ئێران لە گشت پیتاندنی یورانیوم لە باتی هەڵوەشانەوەی سێ مانگەی سزاکان ببوو ئەو داخوازییەی بە قەبووڵ نەکراو وەسف کرد و ڕەتی کردەوە . پزشکیان وتی : ئەگەر بڕیار بێت لە نێوان داواکاری بێ مەنتیقی ئەوان و سنەپ بەک یەکێکیان هەڵبژێرین بێ گومان ئەوە سنەپ بەک دەبێت کە سەرباری ئەوەش هەموو کێشەکانی خۆمان چارەسەر دەکەین .