ئه‌یلوول 27, 2025 19:06 Asia/Tehran
  • لاریجانی : حیزبوڵڵا ڕەوتێکی ڕەسەن و بەربەستێکە لەبەردەم ڕژێمی زایۆنیدا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : حیزبوڵڵا ڕەوتێکی ڕەسەنە کە نەتەنیا لە هەمبەر ڕژێمی زایونیستی ڕاوەستاوە بەڵکوو نیگەرانییە سەرەکیەکەی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی لوبنانە .

عەلی لاریجانی  سکرتێری  ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی  ئێران کە بۆ بەشداری  لە ڕێو ڕەسمی  بەرز ڕاگرتنی  یەکەمین  ساڵیادی   شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا   ئەمینداری  گشتیی  حیزبوڵڵای   لوبنان  و سەید   هاشم سەفیەدین  جێنشینی  بەڕێزیان گەیشتە بەیرووت  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  وتی :  لەدۆخی هەندووکەدا و لە هەمبەر  زێدەخوازییەکانی  ڕژێمی  زایونی   پێویستە  وڵاتانی  ناوچە  پێکەوە  هاوکاری  چڕیان بێ بەچەشنێک کە  ئەگەر لە ڕابردوودا ناکۆکیان پێکەوە بووە دەبێ  ئێستا  وەلای بنێن  و  بنەمای کاری خۆیان لەسەر هاوکاری دابنێن.  سکرتێری ئەنجومەنی  باڵای ئاسایشی  نیشتمانی ئێران   وێڕای جەخت کردن  لەسەر بێ بەزەیی و دڕندەکاریی  ڕژێمی ز ایونیستی  وتویەتی  ڕەفتاری   ڕژێمی زایونیستی بۆ هەمووان   ئاشکراتر بووە  وتەگەلێک   کە سەید حەسەن  نەسڕوڵڵا لە دەیەکانی  ڕابردوودا دەیکوت ، ئێستاکە بۆ هەمووان  ئاشکراتر بووە . عەلی لاریجانی   سکرتێری   ئەنجومەنی  باڵای   ئاسایشی  نیشتمانی ئێران لە گەڵ نەواف  سەلام  سەرۆک وەزیرانی لوبنان و نەبیە بێرڕی  سەرۆکی پارلەمانی لوبنان   وێڕای  ئاماژە بە   پێلانەکانی  ڕژێمی   زایونیستی  بۆ جیهانی  ئیسلام وتی : چاوەڕوانی ئەوەین کە وڵاتانی ناوچە لە هەمبەر پیلانەکانی  ڕژێمی ز ایونیستی  هێزمەند و سەربەخۆ بن . سکرتێری  ئەنجومەنی    باڵای  ئاسایشی نیشتمانی    ئێران    دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادە بوون  لە سەر گڵکۆی   شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا  لە  بەیرووت بەشداری ڕێ و ڕەسمی  فەرمیی   ساڵیادی   شەهادەتی   شەهید  سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ، شەهید   هاشم سەفیەدین  و ژمارێک لە فەرماندەران و خەباتکارانی خۆڕاگری لوبنان  بوو.

سەرپەیڤ