ئه‌یلوول 30, 2025 19:16 Asia/Tehran
  • عەراقچی: سنەپ بەک ئاڵۆزکاوی و کێشەکان زیاتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکایی سی ئێن ئێن پێیداگرت کە سنەپ باک دەبێتە هۆی زیاتر بوونی کێشە و ئاڵۆزکاوییەکان و ڕێگا چارەی دیپلۆماسییانە گەلێک دژوارتر دەکات.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتوێژ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن پێیداگرت هەفتەی ڕابردوو بە پێشنیارگەلێکی دادگەرانە، هاوسەنگ و بنیاتنەر هاتم بۆ نیۆیۆرک بۆ ئەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماسییانە بۆ ئەم قەیرانە بدۆزینەوە. بەڵام ئەورووپاییەکان بە چالاککردنەوەی سنەپ بەک کێشەکانیان ئاڵۆزکاوتر کرد. ناوبراو وتیشی: ئەوەش مافی ڕەوای ئێمەیە کە بەردەوام بین لە پیتاندنی یۆرانیۆم. ئێمە هەرگیز پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی (NPT)ـمان بنپێ نەکردووە. هەمیشەش لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان جووڵاوینەتەوە، تەنیا خوازیاری مافی ڕەوایی خۆمانین. عەراقچی سەبارەت بەو گەڵاڵە بانگەشەییانەی ئەمریکا سەبارەت بە ئاشتی لە غەززەیش وتی: تەنیا گەڵاڵێک کە جێبەجێکران و پاوەجێبوونی گونجاوە ئەو گەڵاڵەیە کە مافی فەلەستینییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیانی بە ڕەسمیت بناسێت و ڕێزی بۆ دابنێت.

سەرپەیڤ