تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 19:36 Asia/Tehran
  • پاڕێزگاری کوردستان : ئێران لە دووی پەرەی پێوەندی بازرگانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقە

پارێزگاری کوردستان وتی کە دانیشتووانی ناوچە سنووریەکانی پارێزگا دەتوانن بەبێ دانی باج لە ئەمساڵ دا بە باێخی ٥٤٠ ملیۆن دۆلار، کاڵا لە هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن.

ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان جەختی کرد: دانیشتووانی ناوچە سنووریەکانی پارێزگەی کوردستان لەئەمساڵدا ئەتوانن بە باێخی ٥٤٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن بەبێ ئەوەی کە باج وگومرک بدەن . ناوبراو وتی: دەوڵەتی ئێران ئەێهەوێ پێوەندیە بازرگانیەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەشە پێبدات ولەم پێناوە هاسانکاری زۆری بۆ بازرگانانی دوو لایەن دابین کردووە. لەمانگی مای ئەمساڵ شاندێک لە پارێزگاکارانی هەرێمی کوردستانی عێراق پێکهاتوو لە دهۆک، سلێمانی ، هەولێر وحەڵەبجە،لە چوارچیوەی سێهەمین دیداری ، پارێزگاکانی هاوسنوور، بۆ سنە ڕوویشتوون ، ولەگەڵ پارێزگارانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ، کوردستان وکرماشان دیداریان کردووە، لەم دیدارەدا بەهێزکرانی پێوەندی بازرگانی ، فەرهەنگی وپێوەندی دوولایەن درایە بەرباس ولێکدانەوە. 

سەرپەیڤ