وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب و ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد .
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی کێشە ساز کەر و بێ سەقام کردنی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب و ئەمریکای لاتین بە تایبەت جم و جوڵی سەربازی ئەم دواییانە دژی وەنزوئێلای بە هەڕەشەیەک دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی زانی و هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی یاسا شکێنی و تاکلایەنە خوازی شەڕانگێزانەی ئەمریکا لەسەر ئاشتی و سەقامی جیهانی. ناوبراو بە ئیدانەکردنی پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکانی ماسیگرتن لە ناوچەکە و هەڕەشەی بەکارهێنانی زۆر لە دژی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ڤەنزوێلا، ئەم کارانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافە نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.