تشرینی یه‌که‌م 13, 2025 19:19 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی ئێران لە لوتکەی شەرموشێخ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمه لەگەڵ  ئەو که سانه ی پەلاماریان  کرده سەر گه لی ئێران و بەرده وام  هەڕەشە و گوڕەشە دەکەن  وسزامان ئەدەن  هاوکاری ناکەین .

 سەید عەباس عێراقچی  وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوتکەی شەرموشێخ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسی: ئێران ستایشی بانگهێشتی سەرۆک کۆمار سیسی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شەرمو شێخ دەکات  سەرەڕای خواستی پەیوەندی دیپلۆماسی، نە من و نە سەرۆک کۆمار پزشکیان ناتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەین کە هێرشیان کردووەتە سەر گەلی ئێران و بەردەوامن لە هەڕەشە و گەمارۆدان.  وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەم حاڵەش ئێران پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە کۆتایی بە کۆمەڵکوژی رژێمی زایۆنی لە غەززە بهێنێت و ببێتە هۆی دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هەمیشە هێزێکی سەرەکی بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا بووە و هەمیشەش دەبێت.

سەرپەیڤ