تشرینی یه‌که‌م 14, 2025 22:08 Asia/Tehran
  • هۆکارەکانی بەشدارنەبوونی ئێران لە کۆبوونەوەکانی شەرموشێخ لە زمانی بەقاییەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شیکردنەوەی هۆکارەکانی ئامادەنەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەکانی سەرانی شەرموشێخ پێیداگرت: دەورگێڕان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تەنیا بە ئامادەبوونی فیزیکی لە کۆبوونەوەکان بەرتەسک نابێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: "هەندێ جار بەشداری و ئامادەبوونێکی بەبێ پلان داڕشتنێکی ورد و درووست دەتوانێ زەبر لە پێگەی وڵات بدات. ئێمە تەنیا چەند مانگ لەمەوبەر لە مانگی جۆزەردان بوو کە وەبەر پەلاماری نایاسایی و جەنایتکارانەی ئەمریکا کەوتین. ڕژێمی زایۆنیش بە چراسەوز و هەریکاری ئەمریکا لەم جەنایەتەدا دەستی هەبوو؛ ئاساییە کە نەتوانین لە کۆبوونەوەیەکدا بەشداری بکەین کە سەرۆکایەتییەکەی لە ئەستۆی لایەنێکە کە شانازی دەکات بە وەها کردەوەیەکی جەنایتکارانە."

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەولەویەتی ئێران کۆتایی هاتنی جینۆساید و کوشتاری خەڵکی بێتاوانی غەزەیە. بەردەوام جەختمان کردووەتەوە کە کۆتایی هاتنی کارەساتی مرۆیی، گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەستڕاگەیشتنی خەڵکی غەززە بە پەناگە و هەروەها چوونەدەرەوەی داگیرکەرانی زایۆنی دەبێ لە سەروی هەموو کار و بەرنامەکاندا بێت."

سەرپەیڤ