بەقایی : ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کردەوەی شیاوی نەبووە و هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە، وتی: ئەنجومەنی ئاسایش وەک گرینگترین دامەزراوەی بەرپرسی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە جێ بە جێ کرانی ئەرکەکانی خۆی کەمتەرخەم بووە و ئەو بابەتە کاریگەری نەرێنی داناوە لەسەر کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان .
ئیسماعیلی بەقایی وێڕای ئاماژە بە هەشتادەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەربڕی لە پڕۆسەی نیگەرانی چێکەر لە بواری نێونەتەوەییدا و وتی : ئەمساڵ لە دۆخێکی جیاوازدا تیشکمان خستە سەر ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئەوەی کە جیهانی ئەمڕۆکە ڕووبەڕووی بنپێکرانی ئاشکرای بنەما و ئامانجەکانی جاڕنامەی نێونەتەوەنییە؛ بنپێکرانێک کە شوێنهاتەکانی ، ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسییەکی بێ وێنە. بەقایی وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی مانگی جۆزەردانی ڕابردوو پەلاماری ئەمریکا و ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێران وتیشی : وڵاتی ئێمە بە بێ هیچ هۆیەک کەوتە بەر دەسدرێژی ڕژێمی ز ایونی و ئەمریکا ، بەڵام ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕووداوانە دا کردەوەیکی باشی نەبووە و ئەنجومەنی ئاسایش کە لە ژێر کنەی ئەمریکادایە تەنانەت نەیتوانی بەیاننامەیەکی کورت بۆ مەحکووم کردنی ئەو دەسدرێژیانە دەر بکات . بەقایی جەختی کرد : پێویستە کە هەموو وڵاتان پێبەندیی خۆیان بەو بنەماگەلە بە کردەوە نیشان بدەن و بە کەمتەرخەمی شێوازی مەترسیداری یەکلایەنخوازی بەهێز نەکەن .