تشرینی یه‌که‌م 29, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • ئێران خوازیاری هەڵوەشانی خێرای بایکۆتە سەپێندراوەکانی سەر کووبا بوو

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بایکۆت و گەمارۆی سەپێندراو بەسەر کووبادا دەبێ خێراو بێ هیچ شەرت و مەرجێک هەڵوەشێندرێ.

"ئەمیر سەعید ئیرەوانی" لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: درێژەی سەپێندرانی بایکۆت و گەمارۆی یەکلایەنەو نامرۆیانە بەسەر کووبادا، لەلایەن ئەمریکاوە کە پتر لە شەست ساڵە بەبیانووی برەوپێدانی دیموکراسی دەسەپێندرێ، نموونەیەکی ئاشکرای کردەی دژبەرانەو یەکلایەنە دژی وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن دەسەڵاتە کە بەشێوەی سیستماتیک، ماف و ئاسوودەیی خەڵکی کووبای لاواز کردووە.

وتیشی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە جەخت دەکا لەسەر نەیارەتی شێلگیرانەی لەگەڵ هەرچەشنە گەمارۆیەکی ئابووری، تیجاری و دراڤی دژی وڵاتانی خاوەن سەروەریی سەربەخۆ، بۆ نموونە کووبا، بۆیە گەمارۆی ئەو وڵاتە دەبێ خێراو بێ هیچ شەرت و مەرجێک هەڵوەشێندرێ. کۆتایی هێنان بەو ڕاوتەگبیرە نەک هەر دەبێتەمایەی ئەرخەیانی بۆ خەڵکی کووبا، بەڵکوو پەیامێکی ڕوون و لێبڕاوانەیە بۆ گشت جیهان لەمەڕ ئەوەی کە سەردەمی زۆرەملێ، زاڵێتی خوازی و ستەمی ئابووری دەبێ کۆتایی پێ بێ.

سەرپەیڤ