تشرینی دووه‌م 04, 2025 22:48 Asia/Tehran
  • ئەمیر سە‌یاری: شکۆی درۆینەی ئەمریکامان ڕووخاند، ڕژێمی زایۆنی لە هەمبەر ئێمەدا هیچ نییە

جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێپێوانی سێزدەی خەزەڵوەردا وتی: شۆڕشی ئیسلامی شان و شکۆی درۆینەی ئەمریکای ڕووخاند، ڕژێمی زایۆنی توانای ڕاوەستان بەرامبەر بە ئێرانی نییە.

ئەمیر حەبیبوڵڵا سە‌یاری بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی ئیستیکباری جیهانی کە بریتین لە دواخستنی گەلان، پاوانخوازی و دەستگردن بەسەر هەموو جیهان و هەوڵ بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیی نایاسایی خۆیان، جەختیشی کرد کە ئێران هەر لە دەستپێکی شۆڕشەوە ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا بووە. دوژمن پاش ئەوەی لە شەڕی سەربازیدا هیچی لێنەهات ڕووی کردووەتە شەڕی نەرم و هایبریدی، بەڵام بە هۆی ڕێبەرایەتیی مەقامی مەزنی ڕێبەرییەوە تووشی شکست بووە. ئەمیر سە‌یاری هەروەها وتی: ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا جنایەتێکی زۆری لە ناوچەکەدا ئەنجام داوە و بەوحاڵەشەوە تەنانەت لە شەڕی ئەمدواییەشدا هیچ دەستکەوتێکی نەبوو.

سەرپەیڤ