قالیباف: ئەمڕۆکە پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە
تشرینی دووهم 07, 2025 17:33 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە.
محەممەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی سەردانی پاکستانی کردووە، لە وتارێکیدا جەختی کرد: ئوممەتی ئیسلامی نابێ ڕێگە بە بەرەوپێشچوونەوەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بدات و پێویستە تێچووی ئەم هەنگاوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەدوایدا دەگەڕێن، زۆرتر بکات.
قالیباف هەروەها وتی: ئوممەتی ئیسلامی جگە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، پێویستە ڕێگای گەشەکردن، گەشەسەندن و هاوکاری لە بواری زانستی و ئابووریدا بگرێتە بەر بۆ ئەوەی لە کاروانی پێشکەوتنی جیهانی لە دواوە نەبێت.