عێراقچی: لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە
تشرینی دووهم 09, 2025 20:35 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە" گوتی ئەگەر ئەمریکییەکان بێنەسەر ئەوەکە دانووستانێکی یەکسان و بەرابەر هەبێ لەوانەیە ئێمەش بڕیارێکی دیکە بدەین.
سەید عەباس عێراقچی ڕوونی کردەوە کە ئێران تائێستاش هەڵوێستێکی بنیاتنەر و پۆزەتیڤی لەلایەنی ئەمریکییەوە بەدی نەکردووەو وتی تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە.
ناوبراو گوتیشی هەرکاتێک ئەمریکییەکان بۆ دانوستانێکی یەکسان و ڕێککەوتنێکی سودمەند بۆ هەردوولا ئامادە بن ، لەوانەیە دانوستان بکرێت و ئێران بیری لێ دەکاتەوە بەڵام هەڵوێستی ئەمریکا بابەتێکی ئاوەهامان پیشان نادات.