وشداریی ئێران سەبارەت بە جم و جوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوکمدەران
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانس سەبارەت بە جم و جوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکمدەران وشداریی دا .
"ڕەزا نەجەفی"، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وتی: ئەمریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی لە درێژەی خراپ بەکارهێنانی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەپاندنی ڕوانگەی نامەنتیقی و ملهوڕانە بەسەر نەتەوەی ئێراندا، بە نیازن بە کەڵک وەرگرتن لە زۆرینەی ژمارەیی خۆیان لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس ئەو شتەی لە نیویۆرک بەدەستیان نەهێنا لە ڤیەن بیسەپێنن . نەجەفی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کردەوەی نایاسایی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی هیچ گۆڕانکارییەک بەدی ناهێنێت لە رەوشی ئێستای جێبەجێکردنی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێریی لە ئێراندا کە دەرئەنجامی دەستدرێژیی و تاوانکاریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاریکاریی و هاودەستیی سێ وڵاتی ئورووپاییە دژی ئێران.