عەراقچی: سیاسەتی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی زاڵێتیخوازی و پێشوازیکردن لە دیپلۆماسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە ئێستایش هەر بەردەوامین لەسەر دیپلۆماسی و لایەنگری چارەسەرکرانی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەرامبەر بە ملهوڕی، زاڵێتیخوازی و زێدەخوازی ملکەچ نابین و خۆڕاگری دەکەین.
عەباس عەراقچی لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "یاسا نێودەوڵەتییەکانی لەژێر دەستدرێژی: دەستدرێژی و بەرەڤانی، وتی: ئەمریکا بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی خەریکە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە سەر "یاسای جەنگەڵ" و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەم پرۆسەیە بوەستێت. عەراقچی وتیشی: ئێران تەنیا دەچێتە ناو دانوستانێکەوە کە "دادپەروەرانە، ڕێزدارانە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش" بێ و هەرگیز بەشداریی دانوستانێک ناکات کە شوناس و سرووشتی "دیکتاتۆریانە" بێت. ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش ڕایگەیاند کە وتووێژەکان بەردەوامن و هاوکارییەکان بەپێی یاسا و ڕێسای دیاریکراو بەردەوام دەبن، بە مەرجێک ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش پابەندی ئەو ڕێسایانە بێت.