تشرینی دووه‌م 17, 2025 16:12 Asia/Tehran
  • وه زیری دەرەوەی ئێران: له هەمبەر زۆرداریی و زێدەخوازی بێ دەنگ نابین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هەمیشە لایەنێکی دانوستانکار بووە، بەڵام دانوستانەکان دەبێ دادگەرانە و بە پێی ڕێزگرتنی یەکسان بێت .

سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مافی نێودەوڵەتی لەژێر پەلامار و دەستدرێژی و  بەرگری"دا وتی:  ڕاستیەکەی  ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی، لە ڕاستیدا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە  بۆ یاسای دارستان، ئەوەی کە بڕیار بدات چ شتێک  ئەنجام بگرێ  یان چی ئەنجام نەگرێت. وتیشی: ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا پاڵ بە وڵاتانەوە دەنێت بۆ ئەوەی بەهێز بن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لە هەمبەر ئەمریکادا ڕاوەستێ.  وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بەتەواوی ڕوونە. ئێمە هەروا خوازیاری دیپلوماسین  ، بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر زۆرداریی و زێدەخوازییدا  بێ دەنگ نامێنین. ئێمە نیشانمان داوە کە لە بەرامبەر زۆرداریی بێ دەنگ نابین. سیاسەتی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی پاوانخوازییە .

سەرپەیڤ