پەسەن کردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی ناڤۆکی
ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی ئەمڕۆ رەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیار کراوی تروئیکای ئوروپایی و ئەمریکایی دژی کوماری ئیسلامی ئێراتی پەسەند کرد
ئەم ڕەشنووسە بە ١٩ دەنگی بەڵێ و ٣ دەنگی نەیار و ١٢ دەنگی بێلایەن لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی ناڤۆکی پەسەند کرا. بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە دەستدرێژی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لەدژی سەروەری ئێران و بەبێ شەرمەزارکردنی پەلاماری نایاسایی و دڕندانە بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییە ئاشتیخوازەکانی کۆماری ئیسلامی، بە قسەی بێشەرمانە داوای دەسڕاگەیشتنی خێرای پشکنەران دەکات بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکان کە پەلامار کراوەتە سەریان و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا ٦٠ی ئێران . ڕەزا نەجەفی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە ڤیەننایە، پەسەندکردنی بڕیارنامەی سیاسی و نا بنیاتنەری ئەنجومەنی حوکمدەران لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی وڵاتەکەمانی بە هەوڵێکی بێ ئیعتبار لەلایەن ترۆیکای ئەوروپی و ئەمریکییەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی سنەب بەک لە نیویۆرک وەسف کرد