عەراقچی: ئێران ئامادەیە بۆ دانوستانی لۆژیکی و عەقڵانی
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا بە لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، شەڕی ئوکرانیا، باروودۆخی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەروەها پرسی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران، جەختیشیان کرد لە سەر پێویستیی هەوڵی بەرپرسانە لەپێناو یارمەتیدانی کەمبوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکان و بەهێزتربوونی ئاشتی و دادگەریی لە ئاستی جیهانیدا.
سەیدعەبباس عەراقچی لە دیدارێکدا لەگەڵ "ژان نۆئێل" هاوتا فەرەنسییەکەی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و فەرەنسایان تاوتوێ کرد و جەختیشیان کرد لەسەر لە گرنگی بەردەوامبوونی وتووێژ و ڕاوێژەکان بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و ئاسانکاری لە پەیوەندییەکاندا. لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە کردەوەی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا، جەختیشی کرد لە سەر بەرپرسیارێتیان بەرامبەر بە بارودۆخی هەنووکە و خوازیاری ڕوانگەیەکی بەرپرسیارانە، سەربەخۆ و لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت بڕگەی چوارەمی پەیماننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی بوو. عەراقچی پێیشیداگرت کە ئێران ئامادەیە بۆ دانوستانێکی لۆژیکی و عەقڵانی. وەزیری دەرەوەی فرەنسایش لەم دیدارەدا داوای لە ئێران کرد کە دانوستانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەست پێ بکاتەوە.