بەقایی: بەرنامەی مووشەکی بۆ بەرەڤانی لە نیشتمانی ئێران، پەرەی پێدراوە نەک بۆ دانوستان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی مووشەکیی ئێران بۆ بەرەڤانی لە وڵات پەرەی پێدراوە، توانا بەرگرییەکانی ئێران بەهیچ لەونێک دانوستانیان لەسەر ناکرێ.
"ئیسماعیل بەقایی" لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆی و لەکاردانەوە بە ڕاپۆرێکی میدیایی سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری نەتانیاهو بۆ ئەمریکاو ڕازیی کردنی ئەمریکا بۆ هێرش کردنەسەر ئێران، وتی: بەرنامەی مووشەکیی ئێران بۆ بەرەڤانی لە نیشتمانی ئێران، پەرەی پێدراوە نەک بۆ دانوستان، هەربۆیە بەهیچ لەونێک پتانسێل و توانا بەرگرییەکانی ئێران، بابەتێک نیە کە بتوانرێ لەبارەیەوە قسە بکرێ. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئوروپا لەبارەی هاوکاربوونی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیادا، وتی: ئەوە تەنیا ئیدیعایەکی دووپات کراوەیەو بەس. ئێمە لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیادا ڕامانگەیاند کە دەبێ کێشەکان لەڕێی وتووێژەوە چارەسەر بکرێن و هیچ دەسوەردانێکمان نەبووەو نیە.