کەشتیەکی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا
کانونی یهکهم 24, 2025 19:48 Asia/Tehran
فەرماندەی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛ کەشتیی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا.
سەردار غولامشاهی فەرماندەری ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپا وتی: خەباتکارانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپا لە هەڵمەتێکی ورد و بە زانیاریی تۆکمەوە توانیان دەست دابگرن بەسەر کەشتییەکی هەڵگری چوارملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ بە ١٦ کەس لە ستافی نائێرانیەوە کە بەنیازبوو لەڕێی ئاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بچێتەدەر. دۆسییەی ئەو کەشتییە بۆ تاووتوێی زیاتر خراوەتە بەردەست ناوەندە دادەوانییەکان.