عەراقچی ڕوو لە ئەمریکییەکان: جیهان مەخەڵەتێنن
وەزیری دەرەوەی ئێران بە تانەدان لە قسەکانی مۆرگان ئۆرتێگاس نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، وتی: پێناسەی تازەی ئەمریکا لە دیپلۆماسی ئەوەیە: "ئێمە ئامادەی دانوستانی مانادارین بەڵام مافی بەرەسمییەت ناسراوی جیهانیتان فەرامۆش بکەن!"
سەید عەبباس عەراقچی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو قسانەی بەرپرسانی ئەمریکی، جۆرێک داسەپاندن و فەرمانکردنە، نەک دانوستان، ئەویش دانوستانی مانادار!، وتی: جیهان شایەت بوو ئێمە خەریکبووین دانوستمان دەکرد کە ئەمریکا بڕیاری دا خەڵکمان تووشی شەڕ بکاو دیپلۆماسی شکست پێ بێنێ و ئێمەش هەمان کارمان کرد کە هەمیشە دەیکەین واتە کەسانێک کە هێرشیان کردەسەرمان، شکستمان دان و کارێکمان کرد کە لە کردەی خۆیان پەژیوان ببنەوە.
عەراقچی هەروەها پێی داگرت؛ "دەست درێژکردن بۆ دیپلۆماسی" بەو مانایە نیە کە بۆمب هاوێژ بنێرن و پاشان بە شانازییەوە، بێ ئاکام بوونیان بە سەرکەوتووانە پێشان بدەن! لەجیاتی هەوڵدان بۆ فریودانی جیهانیان، ڕوو بکەنە دیپلۆماسیی راستەقینەو شەرافەتمەندانە.