کانونی یه‌که‌م 25, 2025 19:02 Asia/Tehran
  • محەممەد ئیسلامی: کێشەی سەرەکیی ئەمریکییەکان، پێشکەوتنی وڵاتانە نەک چەکی ئەتۆمی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: گرینگە بیروڕای گشتی بزانن کە کێشەی سەرەکیی ئەوان، پێشکەوتنی وڵاتانە نەک پرسی چەکی ئەتۆمی.

محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە یەکەم کۆبوونەوەی پسپۆرانی پزیشکیی ناڤۆکی رادیۆئەنکۆلۆژی و ئەنکۆلۆژی، وێڕای پێداگریی لەسەر پێشکەوتنە پزیشکییەکانی ئێران بەتایبەت لەبواری رادیۆ دەرمانەکاندا، وتی: بابەتی سەلمێندراو بۆ خەڵکی ئێران ئەو ڕاستییەیە کە ئەمریکا نەیاری پێشکەوتنی زانستیی ئێرانەو هەردەم هەوڵیەتی تەگەرەبخاتە بەردەم ئەو گەشەو پێشکەوتنانە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەنەدی ستراتژیکی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ئاماژەیە بۆ پێویستیی پێشکەوتنە زانستییەکان، ژیریی دەسکرد، تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی و کوانتۆم، وتی: ئاساییە کە وڵاتانی دیکەی وەک ئێرانیش هەوڵ دەدەن بگەنە ئاست و توانای بەرزی زانستی، بەڵام ئەمریکا نەیاری ئەو بابەتەیە، کوا ئەو سیاسەتە، سیاسەتێکی لۆژیکانەیە، پێشکەوتنی زانستی بۆ وڵاتێک مومکین بێ و بۆ وڵاتێکی دیکە قەدەغە بێت، ئەو شێوە نیگایە بیرهێنەرەوەی یاسای دارستانە، بەڵام ڕوانگەی جیهانی ئەمڕۆ، نەیاری ئەو سیاسەتە زۆردانەی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ