پێداگریی عێراقچی لەسەر بەهێزکرانی ڕاوێژکاریی نێوان ئێران و لوبنان
وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ هاوشانە لوبنانییەکەی لە بەیرووت وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی ئاڵۆزکاوی ناوچەو هەڕەشەو گوڕەشەی کەم وێنەی رژێمی زایۆنی دژی ناوچەکە؛ جەختی کرد لەسەر بەهێزکرانی ڕاوێژکاریی نێوان دوو وڵات لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکسان و بەرژەوەندیی هاوبەش.
سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا، پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان لەهەمبەر دەسدرێژیی تەلاویڤ و دەسوەردانە دەرەوەییەکانی بەپێویست زانی و وتی: هاودەنگیی ئێران لەگەڵ لوبنان لەهەمبەر دەسدرێژکەریی و داگیرکەریی، هەر لەسەر ئەو بنەمایەیەو بڕوامان وایە کە بڕیاردان لەبارەی کاروباری ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوەی لوبنان، لە ئەرک و پرەنسیپەکانی ئەو وڵاتەیە کە دەبێ لەسەر بنەمای تەبایی و دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگای لوبنان، بڕیاربدرێ.
سەرۆکی دەزگەی سیاسەتی دەرەوەیی هەروەها بە پێداگریی لەسەر ئیرادەی وڵاتەکەمان بۆ پەرەپێدانی ئاڵووێری بازرگانیی دوو وڵات، هیوای خواست؛ کۆڕی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوری لە یەکەم دەرفەتدا، بەڕێوە بچێ.
وەزیری دەرەوەی لوبنانیش وێڕای ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچە، جەختی کرد لەسەر گرتنەبەری سیاسەتی تۆکمەوتەواو، ژیرانەو هەمەلایەنە لەهەمبەر دەرفەتەکان و کێشەکانی بەردەمدا.