کانونی دوھەم 12, 2026 13:25 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ باڵوێزانی دەرەوەیی دانیشتووی تاران، وتی: بڕێک سەنەدو بەڵگە دەسخراوەو ئاژاوەگێڕان خۆیان دانیان بەوەدانا کە بڕێکی زۆری پارە درابوو بەوان، بۆ پەلاماردانی بنکەکانی پۆلیس هەشتا ملوێن درابوو، بۆ سووتاندنی شوێنە گشتییەکان، بیست ملوێنیان وەرگرت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ناڕەزایەتییەکان لە ئێران سەرەتا ئاشتیانە بوو بەڵام دواتر بە دەسوەردانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی و هاتنی ئاژاوەگێڕان، خێرا ئەو ناڕەزایەتییە ئاشتیانەیان بەرەو توندوتیژیی بردو دوای ئەوە، هێزە ئاسایشییەکان هاتن و بەرەوڕووی دەس و پێوەندییە تیرۆریستییەکان بوونەوەو ئەوانیان دەسگیرکرد. بەڵگەو سەنەدی زۆر لەسەر دەسوەردانی دەرەکی هەیە کە دەخرێتەبەر دەست کۆمەڵگای جیهانی.

عێراقچی وتیشی: لە بشێویی و ئاڵۆزییەکانی ئەم بەینە، هێزی ئاسایشی ئێران درایە بەر گولـلەو دەسڕێژ و ژمارێکی زۆر لەوان شەهید بوون. ئێمە سەنەدمان لایە لەبارەی دەسوەردانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی لەو هەوڵە ترۆریستییانەدا، پۆمپێئۆ کە کەسایەتییەکی دیاری ئەمریکایەو پێشتر پۆستی سەرۆکایەتی سی ئای ئەی بەدەست بووە، لە توییتێکدا وتوویەتی: ساڵی تازە لەو ئێرانیانەی لەسەر شەقامن و هەروەها لە مۆساد پیرۆزبایی دەکەم واتە، دانپێدانانێکی ئاشکرا کە مۆساد لەو جوڵە ترۆریستیانەدا دەستی هەیە، ئێمە ئەو بابەتە پێوشوێن دەگرین و کەسانێک کە بە لێدوانەکانیان بوونەمایەی کوژرانی خەڵکی بێتاوان، ئێمە ئەوان بە بەرپرسیار دەناسین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران، رۆژی سێزدەیەمی شەڕی رژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا دژی وڵاتەکەمان بووە.

ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە دەسوەردانەکانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنی لە کاروباری ئێران و داکۆکی لە ئاژاوەگێڕییەکان، وتی: پێویستە ئەو بابەتە لەبیرنەکەین کە ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، کاردانەوەی ئیجابی لێکەوتەوەو بڕیاردرا ڕێگاچارەی پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام لە قۆناخی دووەمدا، وڵات لەگەڵ شاڵاوی کەڵک وەرگرتن لە چەکی گەرم و سارد بەرەوڕوو بوو کە هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانی دەستێوەردەرانەی بەرپرسانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی و داکۆکی ئاشکرایان لە ئاژاوچیان و تیرۆریستانی تەیارکراو بە چەک.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: تازیەباری ئەو ئازیزانەین کە لەئەنجامی ئاڵۆزکرانی ناڕەزایەتییە ئاشتیانەکان گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ هەربەم بۆنەوە، ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندراوە.

سەرپەیڤ