سەرۆکی مەجلسی ئێران : خەڵکی ئێران بە شانازی و هێزمەندانە ڕاوەستاوە
سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە نەتەوەی ئێران بە شانازی و دەسەڵاتەوە ڕاوەستاوە وتی : گەلی مەزنی ئێران هەرگیز ڕێگای بە دوژمن نەداوە ئامانجەکانی مسۆگەر بکا و بەری گرتووە بە هەر جۆرە کردەوەیک کە دوژمن بیەوێ بیسەپێنێت .
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلسی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە نەتەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە یەکێک لە هەستیارترین کاتەکانی مێژووی ئیسلام و ئێرانداین. ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی دوژمنێکه که لەو پەڕی زۆرداریی و دووڕوویی و دەسەڵاتی ئابووری دایە و به ورە و ڕوحی زاڵمانەی خەریکی تاڵان کردنی نەتەوەکان و وڵاتانی جیهانە . سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: نەتەوەی ئازیز و دلێری ئێران لە هەمبەر ئەو دوژمنە، هاوکات لە چوار بەرەی ئابووری، مەعریفەتی ، دەرونی و سەربازیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ترۆریستیەدا شەڕ دەکات . سوپاسی خودا دەکەین کە ئەم نەتەوە مەزنە هەرگیز نەیهێشتووە دوژمن بە ئامانجەکانی بگات و ڕێگری لە هەر کردەوەیەک کردووە کەدوژمن بیەوێ لە هەر بوارێک دا بریتی لە؛ سەربازی، ئابووری، سیاسی و شەڕی تیروریستی بە سەر ئەم خەڵکەدا بیسەپێنێت . سەرۆکی مەجلسی ئێران بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە وتی: لەسای ئەم نەتەوە ئازیز و سەربەخۆیە و لەسای هێز و دەسەڵاتی ئێران، ئێمە ملکەچی ستەم نابین؛ ئێران سەربەخۆیی و سەربەرزیی خۆی پاراستووە.