وەزارەتی ئیتلاعات: پێنج ئەندامانی کۆمەڵە لە خوڕەم ئاباد قۆڵبەست کران
کانونی دوھەم 12, 2026 19:33 Asia/Tehran
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران قۆڵبەست کرانی چەند تیرۆریستی لە ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند
وەزاره تی ئیتلاعاتی کۆماری ئێسلامی ئێران ڕایگەیاند که ١٥ ئەندامی پەیوەندیدار به کاناڵی تیرۆریستیی ئینتەرنەشناڵ و مەن و تۆ له نێوخۆی وڵات قۆڵبەست کراون. هەر وا ڕایگەیاند کە گرووپێکی پێنج کەسی لە ئەندامانی کۆمەڵەش لە خوڕەم ئاباد قۆڵبەست کران.وەزاره تی ئیتلاعات هەر وا ڕایگەیاند بارێکی داگری سەت چەکی دەمانچە و سەد و بیست چەکی ڕاوکردنیش لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی دۆزرایەوە و چوار کەسیش لەو پەیوەندییەدا قۆڵبەست کراون .
ئەم دەزگا ئەمنیە هەروەها ڕایگەیاند بارێکی تڕانزیتی دەرەوەیی داگری دووسەت و حەفتاو سێ چەکی جەنگی و وینچستێر دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە .