ڕێزگرتنی ڕابەری باڵای شۆڕش لە نەتەوەی گەورەی ئێران دوابەدوای ڕێپێوانی پڕشکۆی ئەمڕۆ
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای ڕێزگرتن لە کاری گەورەی نەتەوەی مەزنی ئێران لە ڕێپێوانی ملوێنی ئەمڕۆ ، ئەو ڕۆژە مێژووییەی کە خولقاندیان پێداگرییان کرد نەتەوەی ئێران خۆی و تێکوشان و شۆناسەکەی بە دوژمنان پیشان دا و ئەمەش وشداری دانێکە بە سیاسەتڤانانی ئەمریکی کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پشت بەبەکرێگیراوانی خەیانەتکار نەبەستن.
دەقی پەیامەکەی ڕابەری باڵای شوڕش ڕوو لە نەتەوەی ئێران بەم جۆرەیە :
ئەمڕۆ کارێکی گەورەتان کرد و ڕۆژێکی مێژووییتان خولقاند ، ئەم کۆبوونەوە شکۆدار و تژی لە ئیرادەی پۆڵایین پیلانی دوژمنانی دەرەکی کە بڕیار بوو بە دەست بەکڕێگیراوانی ناوخۆیی جێ بەجێ بکرێ پووچەڵ کردەوە .
نەتەوەی گەورەی ئێران خۆی و تێکۆشان و ناسنامەکەی پیشانی دوژمنان دا ئەمەش وشداری دانێکە بە بە سیاسەتڤانانی ئەمریکی کە فریوکاری خۆیان بوەستێنن و پشت بەکرێگیراوانی خەیانەتکار نەبەستن.
نەتەوەی ئێران ژیر وبە هێز و خاوەن دەسەڵاتە و دوژمنی خۆی دەناسێ و لە هەموو کاتێک دا لە گۆڕەپانی خە بات ئامادەیە .