ڕێبەری شۆڕش: ئامانجی ئەمریکا هەڵلوشین ئێرانە/ نەتەوەی ئێران پشتی پیلانی ئەمریکای شکاند
ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی : ئێمە سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە تاوانكار دەزانین، لەبەر ئەو زیان و تۆمەتانەی لە گەلی ئێرانیدا.
حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامنەیی لە ساڵڕۆژی مەبعەسی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (دخ) بە ئامادەبوونی لەنێو هەزاران كەس لە چین و توێژە جۆراوجورەكانی گەلی ئێران بە ئاماژە بە بارستا و توانای بەرفرەوانی ئایینی ئیسلام سەبارەت بە هێنانەئارای گۆڕانكارییەك وەك ئەوەی سەرەتای ئیسلام لە كۆمەڵگای ئەمڕۆییدا و گۆڕینی كۆمەڵگاگەلی گیرۆدەی نەزانی وزوڵم و زۆر و ترس، بە كۆمەڵگایەكی پڕ لە ڕاستی و ڕزگاری و سەربەستی، ڕەهەندەكانی پیلانەکەی ئەمدواییە و هەڵوێستەکانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر گەڵاڵە داڕێژەران و هاندەرانی ئەو پیلانەی ئەمریكاییەی ڕوون كردەوە و بە ڕێزگرتن لە ڕێپێوانی بەشکۆی گەلی ئێران لە ڕۆژی مێژوویی٢٢ ی بەفرانبار جەختی كرد: گەلی ئێران پشتی پیلانەکەی دوژمنی شكاند، بەڵام دەبێ لە سروشت و ئامانجەكانی ئەم پیلانە تێبگەن و ئەنجامدەرانی ڕاهێنراو و فریودراوی بە وردی بناسن .
ڕێبەری شۆڕش زۆرێک لە کۆمەڵگا مرۆییەکانی ئەمڕۆی بە تایبەت کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکانی سەرەڕای ڕواڵەت و وێژمان و زمانی جیاوازیان لەگەڵ سەردەمی جاهلییەت و نەزانی، بە گیرخواردوو لە نێو هەمان گەندەڵی قووڵی ئەخلاقی و ملهوڕی و زۆربێژییدا زانی و فەرمووی: ئیسلام و موسڵمانانی ئیماندار و خاوەنبڕوا دەتوانن جیهانی ئەمڕۆ لە هەڵدێری کەوتنە نێو گەندەڵیەوە بەرەو لوتكەكانی ڕاستی و ڕزگاری و شەرەف بەرز بكەنەوە و لە دۆزەخەوە بەرەو بەهەشتیان ببەن ، بە و مەرجەی بە بیرو بڕوایەکی قووڵ و گشتییەوە بجووڵێنەوە.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە بەشی دووهەمی قسەکانیاندا بە ئاماژە بە فیتنەی ئەمدواییە کە هەندێک ئازار و زیانی بە خەڵک گەیاند و زیانی لە وڵاتەکەیشماندا، فەرمووی: ئاگری ئەم پیلانە بە یاریی خوداوەند و بە دەستی گەل و بەرپرسان و هێزە لێهاتووەكانمان كوژایەوە، بەڵام دەبێ بزانین سروشتی ئەو پیلانە چی بوو و لەبەرچی ڕوویدا؛ ئەوانەی دەستیان تێدابوو كێ بوون و كرداری ئێمە لە هەمبەر دوژمن چۆن دەبێت؟
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە سرووشتی ئەمریکایی فیتنەکەی ئەمدواییە، سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی ئەمریکییەکان لە پیلانگێڕیی بێبڕانەوەیان، فەرمووی: ئامانج و سیاسەتی بەردەوامی ئەمریکا - و نەک هەر سەرۆک كۆمارەكەی ئێستای - هەڵلوشینی ئێران و گەڕاندنەوەی هەژموونی سەربازی ، سیاسی و ئابووریی خۆی بەسەر وڵاتەکەمانە؛ چونکوو ئەوان پێیان خۆش نییە وڵاتێک بەم پانتایی و حەشیمەت و ئیمكانات و پێشکەوتنی زانستی و تەکنەلۆژیایە بەرامبەریان ڕاوەستێ، ئەویش لە وەها ناوچەیەکی جوگرافیایی هەستیاردا.
ڕێبەری شۆڕش ڕادەی دەستێوەردانی کاربەدەستانی ڕۆژاوایی لە فیتنەكانی پێشووی زیاتر لە ئاستی میدیا و سیاسەتوانانی پلە دوودا زانی و فەرمووی : بەڵام تایبەتمەندیی فیتنە و پیلانی ئەمدواییە ئەوە بوو کە سەرۆک كۆماری ئەمریکا بە شێوەیەکی شەخسی خۆی تێهەٶڵقورتاند ، قسەی کرد، هەڕەشەی کرد و بەهاندانی پیلانگێڕان پەیامی بۆ ناردن کە ئێوە بڕۆنە پێشەوە، مەترسن، ئێمەش پشتگیری سەربازیتان لێ دەكەین.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای كە ئاژاوە گێڕان و بكوژانی بە گەلی ئێران وەسف کرد، بە تۆمەتێكی گەورە زانی ترەمپ کە خستییە پاڵی گەلی ئێرانەوە و فەرمووی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا هانی پیلانگێڕانی دا و لە پشت پەردەیشەوە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی یارمەتییان دان؛ کەوایە ئێمە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تاوانبار دەزانین، هەم بە بۆنەی قوربانییەکان و هەم بەهۆی زیانەکانەوە و هەم بەهۆی ئەو تومەتەی کە خستییە پاڵی گەلی ئێرانەوە.
ڕێبەری شۆڕش لە ڕوونکردنەوەی سروشتی هۆكارانی مەیدانیی فیتنەکەی ئەمدواییە لە ئێران، پێیداگرت: ئەندامانی چالاك لە گۆڕەپانەکەدا دوو دەستە بوون؛ دەستەیەک کە دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە وردی هەڵیانبژاردبوون و دەستەی دووەمی هۆكارانی مەیدانی فیتنەکەیش تاە لاوان و گەنجان بوون کە لە ژێر کاریگەری دەستەی یەکەمدا بوون. ئەم گروپە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕژێمی زایۆنی یان دەزگا سیخوڕییەکانەوە نەبووە، بەڵکو كەسانێكی ئاسایی بوون کەسەردەستەکان دەیانخستنە ژێر کاریگەریی خۆیانەوە و بە وروژاندنی هەست و نەستیان، دەستیان دایە كردەوەگەلێكی تێکدەرانە کە نەدەبوو بیکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی: ئەمانە هێزی پیادە بوون و ئەرکیان پەلاماردانی شوێنە گشتییەکان، ماڵ و باڵاخانە مەدەنییەکان، فەرمانگە و ناوەندە پیشەسازییەکان بوو و بەداخەوە " ئەنجامدەرانی نەزان و نائاگا" بە سەرکردایەتیی " کەسانی ناحەز و ڕاهێنراو" کارگەڵێكی خراپ و تاوانی گەورەیان ئەنجامدا، لەوانە لەناوبردنی ٢٥٠ مزگەوت، ڕووخاندنی زیاتر لە ٢٥٠ ناوەندی فێركاری و زانستی، و زیانگەیاندن بە ناوەندەکانی پیشەسازیی کارەبا و بانکەکان و ناوەندە دەرمانی و پزشکییەکان و فرۆشگەكانی خۆراک و پێداویستی، و بە زیانگەیاندن بە خەڵک چەند هەزار کەسیان لێکوشتن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران پشتی فیتنەی شکاندووە، فەرمووی: گەلی ئێران بە ڕێپێوانە بەملیۆنان کەسییەکەی خۆی لە ڕۆژی ٢٢ بەفرانبار ئەو ڕۆژەی كردە ڕۆژێكی مێژوویی لە کتێبی شانازییە بەرفراوانەكانی خۆیدا و بە کوتانی مشتێکی توند لە دەمی فرەوێژێ بانگەشەكاران ،ئاگری پیلانەكەیانی كوژاندەوە.