کانونی دوھەم 18, 2026 16:33 Asia/Tehran

وتەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری لەگەڵ توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) و ئاماژە کردنی بە دەستێدابوونی ئەمریکا لە فیتنەکەی ئەمدواییەی ئێران، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکانی جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە.

 دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوچەیی و جیهانی لەوانە هەواڵدەریی ڕوسی ڕیانۆڤۆستی، کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم، کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا، ڕۆیتەرز، بی بی سی، کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، کەناڵی ئەلحەدەسی سعودیا، ئەلئەخباری لوبنان، ئەلقودسولعەرەبی، ئاژانسی هەواڵی شوروقی میسری و دەیان میدیای دیکەی ناوچەکە، بە تایبەتی ڕوماڵی وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان کرد سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ئێران و دامرکاندنەوەی ئاگری ئەو پیلانەی لە دەرەوەی ئێراندا داڕێژراوە. 

ئەم میدیاگەلە سەرنجیان دایە ئاماژەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەستێدابوونی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لەو فیتنەیەی کە لە ئێران سەریهەڵدا و ئەم بەشە لە وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە پێویستیی بەرپرسیار بوونی ئەمریکا و تاوانبار بوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە نیشانەی جددی بوونی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و سوورو  پێداگربوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران زانی.

 

 

سەرپەیڤ