لە دیداری عەراقچی و فواد حسێندا باسکرا؛ چۆڵکرانی عەینولئەسەد نیشانەی بەهێزبوونی سەقامگیری لە عێراق
وەزیری دەرەوەی ئێران چۆڵکرانی بنکەی عەینوسئەسەد لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە لە عێراق و ڕادەستکرانی بە حکومەتی ئە وڵاتەیان بە نیشایەک زانی لە بتەوبوونی بنەماکانی سەقامگیری و سەروەریی سیاسیی لەم وڵاتەدا.
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە ئاماژە بە چۆڵکرانی بنکەی عەینولئەسەد لەلایەن ئەمریکییەکانەوە و ڕادەستکرانی بە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ئەمە نیشانەی بەهێزبوونی سەقامگیری و سەروەریی سیاسییە لە عێراقدا، و ئێمە عێراقێکی سەقامگیر و سەربەخۆمان دەوێت کە حکومەتێکی سیاسی بەهێزی هەبێت. عەراقچی وتیشی: ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی هەمەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات. فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دیدارەدا پێیداگرت لە سەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی ڕێگاکانی پەیوەندیی دیپلۆماسی لە نێوان بەغدا و تاران بۆ هەواهەنگ کردنی هەڵوێستەکان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە هەستیارەکانی ناوچەکە.