کانونی دوھەم 18, 2026 21:14 Asia/Tehran
  •  بەقایی: ئیدیعای خەمخۆری و نیگەرانیی ئەورووپا بەرامبەر بە مافی مرۆڤ لە ئێران درۆیەکی ئاشکرایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدیعای وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە خەمخۆری و نیگەرانییان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە درۆیەکی ئاشکرا ناوبرد و وتی: ئەگەر ئەم بانگەشەیە ڕاست بوایە، ئەوا سزاکانی سەر گەل و نەخۆشانی ئێران هەڵدەگیردران.

ئیسماعیل بەقایی ئەورووپای بەوە تۆمەتبار کرد کە بە هۆی شوێنکەوتنی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان لەدەستداوە و ڕاستی و واقیعەکانی ئێران نابینێ. بەقایی ئەمریکای بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە شەڕ و بشێوییەکانی ناوچەکە و وتی: شەڕنانەوەو ئاژاوەگێڕی بووەتە بەشێک لە پراکتیکی ئەمریکا. ئەوە ئێران نییە کە سنوورەکانی ئەمریکا داگیر دەکات و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان دەکات.بەقایی وتیشی: ئێران هەوڵ بۆ دەسخستنی وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە دەدات و سەبارەت بە توانای بەرگریی خۆی دانوستان ناکات، دانوستان کاتێک مانای هەیە کە بەرژەوەندی هەردوولایەنەکەی تێدا لەبەرچاو بگیردرێت.