هەڵوەشانەوەی تۆڕێکی زایۆنیی بەهایی لەلایەن ناوەندی هەواڵگریی سپاوە
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: تۆڕیکی پلانبۆدارێژراوی پێکهاتوو لە تیرۆریستانی بەهایی کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرپەلەکانیان لە ئەمریکا و فەلەستینی داگیرکراو لە پێوەندیدا بوون، دۆزرانەوە و دەستگیرکران.
ئەم تۆڕە، بە دەسپێبوونی ئاڵۆزییەکان لە ئێران لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بە پێکهێنانی گرووپێکی ئینتێرنەتی، کاری ڕێکخستن و هەواهەنگیی نێوان ئەندامانی فیرقەکەیان ئەنجام دابوو و لە چوارچێوی تیمی ئۆپەراسیۆنیدا بەکرێگیراوانی تەیار بە چەکی گەرم و ساردیان ڕەوانەی گۆڕەپانی ئاژاوەگێرییەکان کردبوو بۆ ئەنجامدانی کردەوە دژەئاسایشی.
هەموو سەرکردە سەرەکییەکانی ئەم گرووپە لە کرمان گیراون. سپای ئیمام ڕەزا(ع)ی خۆراسانی ڕەزەویش ڕایگەیاندووە بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزەکانی دەزگەی هەواڵگری و هەواهەنگییان لەگەڵ دەزگەی داد زەبری قورس وەشێندراوە لە ڕادەیەکی بەرچاوی سەرکردە سەرەکییەکانی تۆڕی تیرۆریستی ئەمریکایی زایۆنی. لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیمێکی سێ کەسی چەکبەدەستی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پاشایەتیخواز و تیمێکی پێنج کەسیی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی مونافقین گیراون و لە کاتی پشکنینی حەشارگەکەی ئەم تیرۆریستانەیشدا دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەکی گەرم و تەقەمەنیدا.