کانونی دوھەم 22, 2026 13:14 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی چەندتیمی ئاژاوەگێڕ و تیرۆریست لە پارێزگای کرماشان

ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند؛ دوو تیمی تیرۆریستیی چەکدار لەو پارێزگایە، قۆڵبەست کراون.

لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای کرماشاندا، پەنجاو چوار کەس لە دەس و پێوەندییە سەرەکییەکانی ئاژاوەگێڕییەکان، گیراون و سەت و هەشتاو یەک چەکئامێر و دوو هەزار فیشەک لەناوبران. شیاوی ئاماژەیە دوو تیمی چوار کەسیی و تیمێکی شەش کەسییش قۆڵبەست کران کە تەقەمەنی، بۆمب، نارنجۆک و چەشنی جۆراوجۆری چەکەمەنیان ساز دەکرد هەتا لەدژ هێزە ئاسایشییەکان بەکاریان بێنن.

 

سەرپەیڤ