پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی مەجلیسی ئێران و تورکیا
سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا تورکیایەکەی ڕایگەیاند: کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمدوایە گرێی تۆکمەکەری شەڕی ١٢ ڕۆژە بوو.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوعمان کورتولموش، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، وێڕای پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی پەرلەمانی و ناوچەیی، پێیداگرت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی زیاتری هاوکاریی سیاسی و ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.
قاڵیباف بە ئاماژە بەوەی کە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییە گرێی تۆکمەکەری شەڕی ١٢ ڕۆژە بوو، وتیشی: ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا پشتیوانیان لەو تیرۆریستانەی کرد کە گەلی ئێران، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیان شەهید کرد. کورتولموشیش لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا جگە لە دەربڕینی پشتیوانیی تورکیا لە حکومەت و خەڵکی ئێران لە شەڕ دژ بە تیرۆریستاندا وتیشی: ڕژێمی زایۆنی هەمیشە لە هەوڵی تێکدانی یەکڕیزیی وڵاتانی ئیسلامی و پارچەپارچەکردنی وڵاتانی ناوچەکەدایە.