شوبات 01, 2026 17:14 Asia/Tehran
  • بڵاوکرانەوەی ناسنامەی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستییە زایۆنی- ئەمریکاییەکەی ئەمدواییە لە ئێران

نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئاگادارینامەیەکدا زانیاری و ناسنامەی ورد و دەقیقی گیانلەدەستداوانی ڕووداوە زایۆنی- ئەمریکاییەکەی ئەمدواییە لە ئێرانی بڵاو کردەوە.

 نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئاگدارنامەیەک سەبارەت بە ڕووداوەکانی سەرچاوەگرتوو لە پیلانگێڕیی زایۆنی-ئەمریکایی ژانڤییەی ٢٠٢٦ لە ئێران، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو قوربانیانی ئەو ڕووداو و نائارامییانەی ئەمدواییە ڕۆڵەی ئەم خاک و نیشتمانە بوون،  ڕایگەیاند: بە پێچەوانەی دوژمنانی مێژوویی و ناحەزانی ئەم خاکە کە مامەڵە لەگەڵ ژیانی تاکەکان دەکەن وەک ئەوەی ژمارەیەک بن و هەوڵی بەدەستهێنانی قازانجی سیاسی زیاتر دەدەن بە زیادکردنی ئەو هەژمار و ژمارەیە، لە ڕوانگەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، گیانلەدەستداوانی ئەم ڕووداوە تاڵانە تەنیا ژمارەیەک نین و هەرکام لەو قوربانیانە بۆخۆیان کۆمەڵگایە و دنیایەک لە پەیوەندی بوون. بۆ ئێمە هەموو ئێرانییەک وەک ئێرانێک وایە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە سیاسەتی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە و لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک کۆمار، بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو ناوانەی کە لەلایەن پزیشکی دادی ئێرانەوە ئامادەکراون و بەراورد کراون لەگەڵ سیستەمی فەرمانگەی ناسنامە، لیستێک لە زانیارییەکانی ٢٩٨٦ کەس لە ماڵپەڕی سەرۆک کۆماریدا بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتی قوربانییەکان ٣١١٧ کەس بووە، لەو ژمارەیەش ١٣١ کەس نەناسراون. لە کۆی گشتی ٣١١٧ کەس، ٢٤٢٧ کەسیان هێزی پۆلیس و ئاسایش و خەڵکی ئاسایی بوون کە بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگای بونیادی شەهیدی ئێران وەک شەهید تۆمار کراون. ئەم لیستە وردو دەقیقە لە کاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە میدیا زایۆنی و ئەمریکاییەکان ئامارێکی خەیاڵی و وەهمی سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان ڕادەگەیەنن. ئەم کارەی دەزگەی سەرۆک کۆماری ئێران کە ناوی هەموو کوژراوانی  بڵاوکردۆتەوە، لە بنەڕەتدا بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕوپاگەندەی ئەم میدیایانە. زۆرێک لە شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەم شەفافیەتەی ئێران پیلانگێڕیی میدیای زایۆنی و ئەمریکی پووچەڵ دەکاتەوە و ئێستا ئیتر دەردەکەوێ کە ئەوانە درۆیان لەگەڵ خەڵک کردووە، چونکە ئەگەر وانەبوایە ناچارن ئەو ناوانە ڕابگەیەنن کە لەم لیستەدا نییە و بە پێی بەدواداچوونەکانی حکومەتی ئێران و ڕاگەیاندنی پزیشکی داد وەها شتێک هەر گونجاو نییە.

 

 

سەرپەیڤ