كاردانەوەی 2600 دەروونناس لە حاند هەڕەشە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ ناسەقامگیر كردنی دەرونیی كۆمەڵگای ئێران
دوابەدوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەمریکا و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری دەروونی لە کۆمەڵگای ئێران، دوو هەزار و شەشسەد پسپۆڕی دەروونناس و ڕاوێژکاری زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئەم كارەیان ئیدانە کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
لە بەشێک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە، دەروونناسان و ڕاوێژکارانی کۆمەڵگەی ئێران، بە پێی بەرپرسیارێتی زانستی، پیشەیی و کۆمەڵایەتیی خۆمان، وێڕای مەحکووم کردنی ئەدەبیاتی هەڕەشە و سووكایەتی كارانەی کاربەدەستانی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران، پشتیوانیی ئاگادارانەو بەرپرسانەی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێبەرایەتی ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنین" "ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوو سیستەمی فیکری و دوو لۆژیکی شارستانییەتە؛ ئەزموونی مێژوویی نیشانی داوە کە ئەو گەلانەی پشتیان بە ناسنامە و سەربەخۆیی و عەقڵانییەت و یەکگرتوویی خۆیان بەستووە، هەرگیز ملکەچی فشار وملهۆڕی نەبوونە.