گوتەبێژی ئەرتەش: بێتوو دوژمن جەنگ هەڵبژێرێ، ئێمەیش ئامادەین
گوتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەستمان دەگاتە سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. وتيشێ: ''ئەوە سەرۆکی ئەمریکایە کە دەبێ لەنێوان دانوستان و جەنگدا، یەکیان هەڵبژێرێ.''
محەممەد ئەکرەمی نیا، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: '' پێکانی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەوان بۆ ئێمە کارێکی ئاسانە.''
ئەکرەمینیا ئاماژەی بە ئامادەیی ئەرتەش کرد بۆ بەرگریکردن لە ئەگەری هەر هێرشێک دا و گوتی، ''ئەوە سەرۆکی ئەمریکایە دەبێ لەنێوان دانوستاندن و جەنگ یەکێکیان هەڵبژێرێ.''
گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زاڵبوونیان بەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادا لە ناوچەکە، خاڵی لاوازی سەربازیی ئەم وڵاتەیە، ڕاشیگەیاند: '' بێتوو دووژمن جەنگ هەڵبژێرێ، ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆی هەیە.''
سوپای پاسدارانی ئێرانيش رایگەیاندووە کە لە سنووری ئاوەکانی کەنداوی فارسدا دەستیان بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا گرتووە و ١٥ کارمەندی بیانیشیان دەستگیر کردووە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئەم کەشتییانە سووتەمەنیی قاچاخیان پێبووە.