سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران: هەر جۆرە شەڕئەنگێزییەک دژی ئێران شەڕ پەلکێشی ناوچەکە دەکا
شوبات 07, 2026 19:39 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لە بەرزترین ئاستی ئامادە یی دایە .
سەرلەشكەر موسەوی بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و کردەیەکی دوژمن، وتی: هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، خێرا و پەشیمانكەرەوە بدەنەوە بۆ هەر هەڕەشەیەک، دەستدرێژییەک یان حیساباتی هەڵەی دوژمن .
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دوژمنانی ئێران باش دەزانن کە هەر شەڕئەنگێزیی و هەوڵێک بۆ سەپاندنی شەڕ بەسەر ئێرانی ئیسلامیدا نەک هەر ڕووبەڕووی شکستێكی یەكجاری و ستراتژیکی دەبێت، بەڵکو دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شەڕ و قەیران لە سەرتاسەری ناوچەکەدا و تێچووی قورس و قەرەبوو نەکراوە بەسەر پلاندانەر و لایەنگرانیدا دەسەپێنێت .